English | عربي

مافیاكان رێگای به‌عقوبه‌_خانه‌قین كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن


مافیاكان رێگای به‌عقوبه‌_خانه‌قین كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن

2018/09/13 | 14:25

(هەواڵ كوردستان)- مافیاكان به‌هۆی رێگیریه‌وه‌ ئه‌و شۆفێری بارهه‌ڵگرانه‌ی هاتووچۆی رێگای خانه‌قین_به‌عقوبه‌ ده‌كه‌ن بێزار ده‌كه‌ن و ناچاریان ده‌كه‌ن سه‌رانه‌ بده‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ زاهید تاهر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: باند و مافیاكان شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كانی سه‌وزه‌ و میوه‌ ناچار ده‌كه‌ن سه‌رانه‌ بده‌ن له‌سه‌ر رێگای  خانه‌قین_به‌عقوبه‌ كه‌له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌ڕۆن و ئه‌و بارانه‌ به‌ره‌و خانه‌قین ده‌گوازرنه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ ئه‌و باند و عه‌سابانه‌ له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ركه‌وتون.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ داواشی له‌ حكومه‌تی عیراق و هێزه‌ چه‌كداره‌كان كرد كه‌به‌زوترین كات روبه‌روی ئه‌و كارانه‌ ببنه‌وه‌و رێگری لێبكه‌ن، 

PUKmedia تایبه‌ت ‌








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending