“ئەمڕۆ زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە سلێمانی و هەڵەبجە”
خەڵک- ئەمڕۆ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێم دابینکردنی زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزینی بۆ سلێمانی و هەڵەبجە راگەیاند. دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاسپارد بۆ چارەسەركردنی گرفتی گرانبوونی بەنزین و کۆنترۆڵکردنی نرخ. ئەمڕۆ پێنجشهممه، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیداره سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین”. ئەمە لە کاتێکدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە دابەشكردنی بەنزینی 800 دیناری لە 17 بەنزینخانەی هەولێر و 15 بەنزینخانەی دهۆك دەستیپێكردووە.
The post “ئەمڕۆ زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە سلێمانی و هەڵەبجە” appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.