دوو کچە ونبووەکەی دهۆک دۆزرانەوە
2022-06-16 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
خەڵك – پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، ئەو دووکچەی چەند رۆژێک لە ماڵ چووبوونەتە دەرەوە دۆزراونەتەوە و بە ساخ و سەلامەتی گەڕاونەتەوە ماڵەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك رایگەیاند، چەند ڕۆژێكە دوو كچی تەمەن پانزە ساڵ لە ماڵ چوونەتەوە دەرەوە و داوای هاوكاری لە هاووڵاتیان کرد هاوکارییان بن بۆ دۆزینەوەیان و بۆ ئەو مەبەستەش وێنە كچەكانی بڵاودەكاتەوە. بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، دوو كچ تەمەن پانزە ساڵ لە شارەدێی كەڵەك بەناوەكانی (ژین محمد امین و لانە حازم احمد) ماوەی دوو ڕۆژە لەماڵەوە چوونەتەوە دەرەوە.
The post دوو کچە ونبووەکەی دهۆک دۆزرانەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.