هەواڵی کوردستان ئێستا

دژەتیرۆر زانیاری لەسەر بۆردومانكردنی ئۆتۆمبێلەكەی كەلار بڵاوكردەوە

دژەتیرۆر زانیاری لەسەر بۆردومانكردنی ئۆتۆمبێلەكەی كەلار بڵاوكردەوە
دژەتیرۆر زانیاری لەسەر بۆردومانكردنی ئۆتۆمبێلەكەی كەلار بڵاوكردەوە

2022-06-17 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- دژەتیرۆری كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە ئەو ئۆتۆمبێلەی لە كەلار بۆردومان كراوە گەریلای پەكەكەی تێدابووە و 4 گەریلا كوژراون. دژەتیرۆری كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ئەمڕۆ هەینی 17ی حوزەیرانی 2022 كاتژمێر 9:30ی پێشنیوەڕۆ، ئۆتۆمبێلێكی جۆری جیپ لە نزیك سایلۆی كەلار لە لایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیاوە كرایە ئامانج. ڕاشیگەیاندووە، لە ئەنجامدا چوار كەس كە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە بوون كوژران و یەكێكی دیكەش لە سەرنشینەكان بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە. بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەو كەسانەی بەئامانجگیراون گەریلاكانی پەكەكە بوون و لە لایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیاوە كراونەتە ئامانج.

The post دژەتیرۆر زانیاری لەسەر بۆردومانكردنی ئۆتۆمبێلەكەی كەلار بڵاوكردەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.