به‌هۆى توشبوونى كه‌سێك به كۆرۆنا، ته‌واوى دانیشتووانی ناوچه‌یه‌كى هه‌ولێر كه‌ره‌نتین ده‌كرێن
2020-03-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
به‌هۆى توشبوونى كه‌سێك به ڤایرۆسى كۆرۆنا، هەموو دانیشتووانی كۆمه‌ڵگه‌ى سێبیران كه‌ره‌نتین ده‌كرێن.
د.محه‌مه‌د قادر وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندورستى هه‌رێمى كوردستان به دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ى راگه‌یاند: بەبڕیاری وه‌زارەتی تەندروستی بەهۆی ئەوەی تووشبوویه‌كى ڤایرۆسى كۆرۆنا لە كۆمه‌ڵگه‌ى سێبیران هەبوو، هەموو دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی سەر بە هەولێر کەرەنتین دەکرێن و تیمەکانی تەندرووستی پشکنین بۆ هەموو دانیشتوان دەکەن.