وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: گه‌یشتووینه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیدارو ڤایرۆسه‌كه به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لهپهیامێكدا وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندوه: كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته نێو گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان، و ده‌شڵێت: ئێستا گه‌یشتووینه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیدار و ڤایرۆسه‌كه به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه. داواش ده‌كات باشتر خۆمان بپارێزین.
دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندوه: ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه‌و هه‌موو به‌ركه‌وتنێك ره‌نگه ڤایرۆسه‌كه بگوازێته‌وه، بۆیه پێویسته باشتر خۆمان بپارێزین.
له‌ئێستادا كه له رۆژه‌كانى به‌هارو نه‌ورۆزداین، هاوڵاتیان هه‌وڵده‌ده‌ن بچنه ده‌ره‌وه و پابه‌ندى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ نابن، بۆیه له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیرى ته‌ندروستى ده‌ڵێت: پێویسته پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن، مانه‌وه‌تان له‌ماڵ ئه‌ركێكی نیشتمانییه‌و نزیككه‌وتنه‌وه له‌یه‌كدی كارێكی مه‌ترسیداره. و داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات هاوكار بن تاوه‌كو ڤایرۆسه‌كه له‌كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چێت.
وه‌زیرى ته‌ندروستى تكا ده‌كات هاوڵاتیان له‌ماڵه‌وه دانیشن و قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌كه‌ن و ده‌شڵێت: ئێستا ڤایرۆسه‌كه ناوخۆییه وهه‌موو كه‌سێك شیاوه بۆئه‌وه‌ی تووشی ببێت، به‌ته‌نها له‌نێو گه‌شتیاراندا نییه.
تا ئێستا له‌هه‌رێمى كوردستان 47 كه‌س توشى ڤایرۆسه‌كه بوون و13 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه وكهسێكیش گیانى له‌ده‌ست داوه.