هەواڵی کوردستان ئێستا

قوباد تاڵەبانی: دەبێت سنوورێک بۆ بەزاندنی سەروەریی خاک و وڵاتمان دابندرێت

قوباد تاڵەبانی: دەبێت سنوورێک بۆ بەزاندنی سەروەریی خاک و وڵاتمان دابندرێت
قوباد تاڵەبانی: دەبێت سنوورێک بۆ بەزاندنی سەروەریی خاک و وڵاتمان دابندرێت

2022-06-17 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم رایگەیاند: ” دەستدرێژیکردن و بەزاندنی سەروەریی خاکی کوردستان و عێراق لەزیادبوونێکی مەترسیدار دایە”. راشیگەیاندووە: وێڕای ناڕەزایی دەربڕین و ئیدانەکردنی ئەو کردەوانە لەهەر وڵات و لایەنێکەوە بێت، بەڵام ناکرێت چیتر تەنها بە لێدوان و بەیاننامە؛ ناڕەزایەتی دەرببڕین و چاوەڕوانی هێرشێکی تر بین. پێویستە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق رۆڵ و هەڵوێستی جدی هەبێت و لەڕێی گفتوگۆوە سنوورێک بۆ بەزاندنی سەروەریی خاک و وڵاتمان دابندرێت”. لە کۆتاییشدا رایگەیاندووە: داوا لە وڵاتانی دراوسێ و دۆستەکانیشمان دەکەین رێز لە تایبەتمەندیی ھەرێمی كوردستان بگرن و سەلامەتی گیانی ھاوڵاتیانی كوردستان لەوە زیاتر نەخەنە مەترسیەوە.

The post قوباد تاڵەبانی: دەبێت سنوورێک بۆ بەزاندنی سەروەریی خاک و وڵاتمان دابندرێت appeared first on SNN.