هەواڵی کوردستان ئێستا

لە هەڵەبجە بۆ رێگری لە گران نەبوونی کرێ گواستنەوەی هاووڵاتییان چەند بڕیارێک درا

لە هەڵەبجە بۆ رێگری لە گران نەبوونی کرێ گواستنەوەی هاووڵاتییان چەند بڕیارێک درا
لە هەڵەبجە بۆ رێگری لە گران نەبوونی کرێ گواستنەوەی هاووڵاتییان چەند بڕیارێک درا

2022-06-17 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک


خەڵک- لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە بۆ گران نەبوونی کرێ گواستنەوەی هاووڵاتییان بڕی بەنزینی بۆ ئۆتۆمبێلەکنا دیاریکرد. لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و گران نەبوونی کرێ گواستنەوەی هاووڵاتییان ئەم بڕیارانەی خوارەی دا:- ئۆتۆمبێڵە خاوەن هێڵەکانی تەکسی ٥۰ لیتر بەنزینیان پێ بدرێت. ‌ئۆتۆمبێڵە خاوەن هێڵەکانی مینی پاس ٦۰ لیتر بەنزینیان پێ بدرێت. ئۆتۆمبێڵە خاوەن هێڵەکانی پاس ۷۰ لیتر بەنزینیان پێ بدرێت. لە ئاگادارییەکەی لیژنەی قائیمقامیەتدا هاتووە کە تەنها خاوەن هێڵەکان ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە لە پێناو ئاسان کاری بۆ کاری هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە.

The post لە هەڵەبجە بۆ رێگری لە گران نەبوونی کرێ گواستنەوەی هاووڵاتییان چەند بڕیارێک درا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.