هەواڵی کوردستان ئێستا

دوو کۆمپانیای نەوتی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دادەمەزرێت

دوو کۆمپانیای نەوتی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دادەمەزرێت
دوو کۆمپانیای نەوتی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دادەمەزرێت

2022-06-19 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەیەوێت دوو کۆمپانیای ناوخۆیی تایبەت بە بواری نەوت دابمەزرێنێت، یەکێکیان ئەرکەکەی گەڕان بە دوای نەوتە، ئەوی دیکەشیان بۆ هەناردەکردن و بە بازاڕکردنیەتی. ئەندامێکی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمان دەڵێت: دامەزراندنی ئەم دوو کۆمپانیایە داهاتێکی زیاتر بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەڕێنێتەوە. رێبوار بابکەیی، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بە میدیای نزیک لە مەسرور بارزانی راگەیاند “ئەگەر بتوانین ئەوە جێبەجێ بکەین، کۆمپانیای نیشتمانی تایبەت بە خۆمان هەبێت، نەوت بدۆزێتەوە و بە بازاڕی بکات، ئەو پارەی لەو بوارە خەرج دەکرێت بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەڕێتەوە”. گوتیشی: “ئەم هەوڵە زۆر ژیرانە و ستراتیژییە، بۆ چارەسەری ئەو بابەتە، […]

The post دوو کۆمپانیای نەوتی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دادەمەزرێت appeared first on SNN.