هەواڵی کوردستان ئێستا

چوار حاڵه‌تى تووشبوون به‌ كۆلێرا له‌ هه‌ولێر راگه‌یه‌نران

چوار حاڵه‌تى تووشبوون به‌ كۆلێرا له‌ هه‌ولێر راگه‌یه‌نران
چوار حاڵه‌تى تووشبوون به‌ كۆلێرا له‌ هه‌ولێر راگه‌یه‌نران

2022-06-19 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN چوار حاڵه‌تى تووشبوون به‌ په‌تاى كۆلێرا له‌ هه‌ولێر راگه‌یه‌نراون و پارێزگارى هه‌ولێریش ده‌ڵێت: “هه‌ر لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت شوێنه‌كه‌ى داده‌خه‌ین و رێكارى یاسایی تووندى له‌دژ ده‌گرینه‌به‌ر”. ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ولێر رێكاره‌ نوێیه‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆلێراى له‌ هه‌ولێر راگه‌یاند و وتى: “بڕیارماندا ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كان پێكبهێنین به‌مه‌به‌ستى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆلێرا كه‌ نوێنه‌رى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى تێیدایه‌. هاوكات رێگه‌ ناده‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ چێشتخانه‌كان و شوێنه‌ گشتییه‌كان سه‌وزه‌ و په‌رداخ به‌كاربهێنرێت جگه‌ له‌ په‌رداخى سه‌فه‌رى”. له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا پارێزگارى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “كۆمپانیاكانى ئاو، مه‌له‌وانگه‌كان و سه‌رجه‌م خواردنگه‌ و چێشتخانه‌كانیش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ […]

The post چوار حاڵه‌تى تووشبوون به‌ كۆلێرا له‌ هه‌ولێر راگه‌یه‌نران appeared first on SNN.