هەواڵی کوردستان ئێستا

بەم نزیکانە بریاری دادگای فیدراڵی لەسەر نەوتی ھەرێم جێبەجێ دەکرێت

بەم نزیکانە بریاری دادگای فیدراڵی لەسەر نەوتی ھەرێم جێبەجێ دەکرێت
بەم نزیکانە بریاری دادگای فیدراڵی لەسەر نەوتی ھەرێم جێبەجێ دەکرێت

2022-06-20 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئیحسان عبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند: “ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی دەریکردووە دەربارەی نا دەستووری بوونی یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان، بەم نزیکانە لەڕێگەی ڕێکارە یاسایی و شەرعییەکانەوە جێبەجێ دەکرێت.”   وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، دوای پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢، کۆمپانای نەوتی بەسرە دەبیٍتە خاوەنی گەورەترین پشکی کۆمپانیای ئیسکۆن مۆبیل، کە لە کێڵگەی نەوتی قورنەی یەک کاردەکات.   دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا ڕایگەیاند، یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان نادەستورییە و داواشی لە دەسەڵاتدارانی ھەرێم کرد، داھاتەکانی نەوتی خاو ڕادەستی بەغداد بکەن.

The post بەم نزیکانە بریاری دادگای فیدراڵی لەسەر نەوتی ھەرێم جێبەجێ دەکرێت appeared first on SNN.