هەواڵی کوردستان ئێستا

“بەنزینی٦٩٠ دیناری گەیشتە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین”

“بەنزینی٦٩٠ دیناری گەیشتە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین”
“بەنزینی٦٩٠ دیناری گەیشتە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین”

2022-06-20 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک


خەڵك – ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، بەڵێنیدا بەنزین بنێردرێت بۆ سلێمانی و هەڵەبجە، لە ماوەی ٤٨ كاتژمێری داهاتوو بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردن. كاروان گەزنەیی ، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، هاتنی بەنزینی ٦٩٠ دیناری بۆ سلێمانی و هەڵەبجە- هەرچەندە واجبە نەك دەستكەوت، بەڵام بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هەموو هەوڵێكی پێكەوەیی و پێداگری ئەنجامی ئەرێنی دەبێت. ڕاشیگەیاندووە، زۆر دووبارەمان كردەوە و بەردەوام لە هەوڵدابووین، و دەبوو زۆر زووتر ئەمە بكرابایە، هێشتاش ئەولەویەت تەنها ئەوە نیە، بەڵكو بەنزینی كوالێتی باش و نرخێكی گونجاوترە، چونكە نابێ ئەو نرخەی ئێستا جێگیر بكرێت.

The post “بەنزینی٦٩٠ دیناری گەیشتە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین” appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.