“لە دانووستانەکانی ئەمجارەماندا بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق وەرگرتنی پۆست و ئیمتیازات ئەولەوییەت نییە”
SNN قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مارتین جایگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق رایگەیاند، لە دانووستانەکانی ئەمجارەیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق جیاوازە و وەرگرتنی پۆست و ئیمتیاز ئەولەوییەت نییە، بەڵکو ئەولەوییەت مەرجە سیاسی و ئابوری و ژینگەییەکانە. لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا و شاندی یاوەری کە رۆژی سێشەمە 21ی حوزەیران، بەڕێوەچوو، تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و پرۆسەی دانووستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو کرا و جێگری سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە کە پێویستە لایەنە کوردییەکان بە یەکدەنگی و بە پڕۆژەی هاوبەش بچنە دانووستانەکانی پێکهێنانی حکومەتەوە. قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، “بە داخەوە لە رابردوودا دانووستانەکان زیاتر لەسەر وەرگرتنی پۆست و ئیمتیازات چڕکرابووەوە، […]
The post “لە دانووستانەکانی ئەمجارەماندا بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق وەرگرتنی پۆست و ئیمتیازات ئەولەوییەت نییە” appeared first on SNN.