هەواڵی کوردستان ئێستا

ئیسرائیل چیتر ئەمریکا لە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ئاگادار ناکاتەوە

ئیسرائیل چیتر ئەمریکا لە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ئاگادار ناکاتەوە
ئیسرائیل چیتر ئەمریکا لە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ئاگادار ناکاتەوە

2022-06-22 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN لەماوەکانی رابردوودا هێرشەکانی ئیسرائیل لە دژی ئامانجە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئێران زیادی کردووە و بەپێی چەند سەرچاوەیەکیش تەلئەبیب چیتر پێشوەختە واشنتۆن لەو هێرشانە ئاگادار ناکاتەوە. کەناڵی CNN بڵاویکردەوە، کە بەپێچەوانەی نەریتی پێشوو، چیتر ئیسرائیل ئەمریکا لە هێرشەکانی دژی دژی ئێران ئاگادار ناکاتەوە. هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئیدارەی جۆ بایدن هیچ نیازێکی نییە بۆ راگرتنی ئەو هێرشانەی ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئێران هیچ دەستوەردانێک بکات. لە ماوەکانی رابردوودا هێرش و کردەوەکان دژ بە کەسایەتی و دامەزراوەکانی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمی و موشەکی ئێران زیادی کردووە و کاربەدەستانی تارانیش ئیسرائیل بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەکەن.

The post ئیسرائیل چیتر ئەمریکا لە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ئاگادار ناکاتەوە appeared first on SNN.