حكومه‌تى هه‌رێم 62 ملیۆن دۆلارى خسته سه‌ر هه‌ژمارى بانكى كۆمپانیایه‌كى نه‌وتى
SNN حكومه‌تى هه‌رێم كوردستان شایشته‌ى دارایی كۆمپانیاى گڵف كیستۆنى به‌ریتانى خسته سه‌ر هه‌ژمارى بانكى ئه‌و كۆمپانیایه كه بریتیه له 62 ملیۆن دۆلار بۆ مانگى ئازار. به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێكى كۆمپانیاكه، “رۆژى چوارشه‌ممه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕى 62 ملیۆن دۆلارى خستووه‌ته سه‌ر هه‌ژمارى بانكى كۆمپانیاى گڵف كیستۆنى به‌ریتانى له‌به‌رامبه‌ر شایسته‌ى داراى كۆمپانیاكه له مانگى ئازارى ئه‌مساڵدا له كێڵگه‌ى نه‌وتى شێخان”. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “له بڕى ئه‌و 62 ملیۆن دۆلاره‌ى كه وه‌ریگرتووه 48.5 ملیۆن دۆلارى وه‌ك قازانج بۆ ماوه‌ته‌وه”. كۆمپانیاى گڵف كیسۆتى به‌ریتانى له ئێستادا كارى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى له كێڵگه‌ى نه‌وتى شێخاندا ده‌كات كه یه‌كێكه له كێڵگه نه‌وتییه گه‌وره‌كانى هه‌رێم.
The post حكومه‌تى هه‌رێم 62 ملیۆن دۆلارى خسته سه‌ر هه‌ژمارى بانكى كۆمپانیایه‌كى نه‌وتى appeared first on SNN.