هەواڵی کوردستان ئێستا

وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ ڕێژەی ساڵی ڕابردووی تێپەڕاند و وەرگرتنی گەنمیش بەردەوامە

وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ ڕێژەی ساڵی ڕابردووی تێپەڕاند و وەرگرتنی گەنمیش بەردەوامە
وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ ڕێژەی ساڵی ڕابردووی تێپەڕاند و وەرگرتنی گەنمیش بەردەوامە

2022-06-23 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمەسەعید وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ ئاماژە بەوەدەكات تائێستا زیاد لە 150 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە لەكاتێكدا لە تەواوی ساڵی ڕابردوودا نزیكەی 125 هەزار تۆن گەنم وەرگیرابوو، هاوكات وەرگرتنی گەنم لەلایەن سایلۆكانی هەرێمی كوردستانەوە بەردەوامە. حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران لە لایەن سایلۆكانی هەرێمی كوردستانەوە بەردەوامی هەیە و هیچ وادەكیش لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە دیاری نەكراوە بۆ ڕاگرتنی پرۆسەكە چونكە وەرگرتنی گەنم لەلایەن وەزارەتی بازرگانی دیاریدەكرێت و هەر لەلایەن ئەوانیشەوە وادەی كۆتایی هاتنی وەرگرتنی گەنم دیایدەكرێت. ئاماژەی بەوەشكرد، تائەمڕۆ خۆشبەختانە بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی ساڵی ڕابردووی تێپەڕاند […]

The post وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ ڕێژەی ساڵی ڕابردووی تێپەڕاند و وەرگرتنی گەنمیش بەردەوامە appeared first on SNN.