كۆمپانیایەكی گەورەی نەوتی ئەمریکی لە هەرێم دەكشێتەوە
SNN نەبیل ئەلمەرسومی، شارەزای بواری ئابووری بۆ میدیا عێراقییەكان ئاماژەی بەوەكردووە، (بەیکەر هیوز) یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی جیهان لە بواری خزمەتگوزاری کێڵگە نەوتییەکان، هەروەها بەرهەم و خزمەتگوزاری بۆ بیرە نەوتەکان و هەڵسەنگاندنی پێکهاتن و تەواوکردنی بیرەکان و ڕاوێژکاری لە بواری بەرهەمهێنان و یەدەگەکان پێشکەش بە پیشەسازی نەوت و گاز دەکات. ئاشكراشی كردووە، كۆمپانیاكە بڕیاری كشانەوەی داوە لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم و پابەندبوونی خۆی بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە نەوتی هەرێم ڕاگەیاندووە. مەرسومی ئەوەشی خستەڕوو، کۆمپانیای (بەیکەر هیوز) لە زیاتر لە 120 وڵاتی جیهان کاردەکات، کۆی سەروەت و سامانەکەی 38 ملیار دۆلارە و 60 هەزار کارمەندی هەیە. کۆمپانیاکە […]
The post كۆمپانیایەكی گەورەی نەوتی ئەمریکی لە هەرێم دەكشێتەوە appeared first on SNN.