لە هەڵەبجە، كوشتنی دوو مامۆستاكەی هەولێر ئیدانە كرا
خەڵك- بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی هەڵەبجە و تۆڕی ڕێكخراوەكانی هەڵەبجە گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجام دا و تێیدا ئیدانەی هێرشكردنە سەر زانكۆی سەڵاحەدینیانكرد. ئەمڕۆ پێنج شەممە 3062022 لە بەردەم سەرۆكایەتیی زانكۆی هەڵەبجە، بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی هەڵەبجە و تۆڕی ڕێكخراوەكانی هەڵەبجە گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجام دا و تێیدا ئیدانەی هێرشكردنە سەر زانكۆی سەلاحەدینیان كرد، تێیدا دوو مامۆستای ئەو زانكۆیە كوژران و كارمەندێكیش بریندار بوو. لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا نوێنەری ئەو كەسانەی گردبوونەوەكەیان سازكردبوو ڕایگەیاند، ئێمە بەتوندی ئیدانە و سەركۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایە دەكەین كە لە ڕێكەوتی (٢٨/٦/٢٠٢٢) كرایە سەر زانكۆی سەڵاحەددین و لە ئەنجامدا دوو مامۆستای زانكۆ لە ژیان كران و […]
The post لە هەڵەبجە، كوشتنی دوو مامۆستاكەی هەولێر ئیدانە كرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.