هەواڵی کوردستان ئێستا

هێزەکانی ڕووسیا لە دوورگەی سنەیکی دەریای ڕەش کشانەوە

هێزەکانی ڕووسیا لە دوورگەی سنەیکی دەریای ڕەش کشانەوە
هێزەکانی ڕووسیا لە دوورگەی سنەیکی دەریای ڕەش کشانەوە

2022-06-30 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


وەزارەتی بەرگری ڕووسیا و ئۆفیسی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا دەڵێن هێزەکانی ڕووسیا لە دوورگەی سنەیکی ئۆکرانیا کشاونەتەوە، کە ناوچەیەکی ستراتیژییە لە دەریای ڕەشدا. ئاندرێ یەرماکی بەرپرسی ئۆفیسی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی گوتی " چیتر هیچ هێزێکی ڕووسیا لە دوورگەی سنەیک نەماوە. هێزە چەکدارەکانمان کارێکی مەزنییان کرد." وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیای لە دوورگەی سنەیک پشتڕاست کردەوە، gوتی " ئاماژەیەکی نیازپاکی " بووە و هێزەکانیان ئەو ئەرکەیان جێبەجێ کردووە کە پێیان ڕاسپێردرابوو. وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتیشی ڕووسیا ڕێگری نەکردووە لە هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕێکخستنی ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە ئۆکرانیا. دوورگەی سنەیک کە ڕووسیا لە یەکەم ڕۆژی داگیرکارییەکەیدا داگیریکرد، ناوبانگی دەرکرد کاتێک هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئۆکرانیا لە دوورگەکەدا داوایەکی کەشتییە جەنگییەکەی ڕووسیایان بۆ خۆبەدەستەوەدان ڕەت کردەوە. سەرکردایەتی سەربازیی باشووری ئۆکرانیا وتی دوابەدوای ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی سەرکەوتوو کە یەکەکانی موشەک و تۆپهاوێژیش بەشدارییان تێدا کرد، هێزەکانی ڕووسیا بە دوو بەلەم دوورگەی سنەیکییان جێهێشت. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز