هەواڵی کوردستان ئێستا

كەشناسی سلێمانی؛ ئەمشەو شەپۆلێكی خۆڵبارین سنورەكە دەگرێتەوە

كەشناسی سلێمانی؛ ئەمشەو شەپۆلێكی خۆڵبارین سنورەكە دەگرێتەوە
كەشناسی سلێمانی؛ ئەمشەو شەپۆلێكی خۆڵبارین سنورەكە دەگرێتەوە

2022-07-01 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، شەپۆلێكی خۆڵبارین ئەمشەو بەشێكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو كاریگەری شەپۆلەكە تا رۆژی یەكشەممە بەردەوام دەبێت. ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوەكرد، وەك ئەوەی پێشبینی كراوە ، ئەمشەو هەینی 1/7/2022 شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بەڵام چڕ نابێت و شەپۆلەكە تا رۆژی یەكشەممە بەردەوام دەبێت. ڕاشیگەیاندووە، لە سنوری پارێزگای سلێمانی شەپۆلەكە كاریگەریەكی ئەوتۆی لەسەر نابێت ، بەڵام بەچری خۆڵبارینەكە زیاتر لەسەر ناوەراست و باشوری عێراق و ئیدارەی گەرمیان و بەشێكی پارێزگای كەركوك دەبێت .

The post كەشناسی سلێمانی؛ ئەمشەو شەپۆلێكی خۆڵبارین سنورەكە دەگرێتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.