هەواڵی کوردستان ئێستا

25 بەرپرسی تری هاوپەیمانیی نیشتمانیی دەستیانلەکارکێشایەوە

25 بەرپرسی تری هاوپەیمانیی نیشتمانیی دەستیانلەکارکێشایەوە
25 بەرپرسی تری هاوپەیمانیی نیشتمانیی دەستیانلەکارکێشایەوە

2020-03-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

 ئەمڕۆ، یەکشەممە، بیستوپێنج بەرپرسیتری هاوپەیمانیی نیشتیمانی لە ئەنجومەنەکانی نوێنەران و جێبەجێکردن دەستیانلەکارکێشایەوە. دوو رۆژی رابردوو پاش دەستلەکارکێشانەوەی د.موئمین زەڵمی و د. کاروان حمەساڵح و عوسمان گوڵپی ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی شەپۆلێکی فراوانی ناڕەزایی و دەستلەکارکێشانەوە دەستی پێکرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان هەریەک لە ئەرسەلان سیدزادە بەرپرسی دەڤەری سلێمانی و کاوان شێخ بەرپرسی دەڤەری هەڵەبجە و د. سەمیرە محمد بەرپرسی دامەزراوەی دارایی و ئابووری و والی خالید بەرپرسی دامەزراوەی گەشەپێدانی مرۆیی و ئیسماعیل عەبدولکەریم بەرپرسی دامەزراوەی راگەیاندن دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان راگەیاندووە،

هەروەها لە روونکردنەوەیەکدا کە واژۆی د. ئیبراهیم عەبدولکەریم راوێژکاری ئارام قادر و پانزە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی پێوەیە دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لەو حزبە رادەگەیەنن. لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: "كارنه‌كردن بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی دیدگای نیشتیمانی، و كارنه‌كردن به‌ پێی په‌یڕه‌و و یاساو عورفه‌ حیزبیه‌كان، هەروەها تاكڕه‌وی له‌ پیاده‌كرنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و قۆرخكاری به‌هێز له‌ كه‌یسی دارایی حیزب و ده‌ركردنی هاودیدان و به‌دوادا نه‌چون و بێده‌ربه‌ستی له‌ كشانه‌وه‌ی هاودیدان له‌ ده‌ڤه‌ره‌ جیاوازه‌كان.، بۆیه‌ بڕیارماندا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆمان بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین." هەر ئەمڕۆش جێگری بەرپرسی دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی و شەش ئەندامی دەڤەر و دامەزراواکانی هاوپەیمانیی دەستیانلەکارکێشایەوە. رۆژی رابردووش هەریەک لە محمد عبدالله و ڤەلەنتینا عەبدولرەحمان ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و شوان عوسمان وتەبێژی هاوپەیمانیی دەستیانلەکارکێشاوەتەوە. لەلایەکیترەوە د. ئاڤێستا کەمال یاریدەدەری سەرۆکی هاوپەیمانیی لە بەیاننامەیەکدا سڕکردنی ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانیی ڕاگەیاند.

ناوەکان :

1) دانا عبدول ( ئەنجومەنی نوێنەران _ هەڵەبجە )

2) هۆشمەند عطا ( ئەنجومەنی نوێنەران _ هەڵەبجە )

3/ محمد سعید نجم ( ئەنجومەنی نوێنەران _ کەرکوک )

4/ صدرالدين محي الدين كريم ( ئەنجومەنی نوێنەران _ بادینان )

5/ عمر محمد طاهر ( ئەنجومەنی نوێنەران _ بادینان )

6/ ئاراز خورشید ( ئەنجومەنی نوێنەران _ کەرکوک )

7/ ئۆژین ڕەمەزان ( ئەنجومەنی نوێنەران _ کەرکوک )

8/ نجم الدین عبدالکریم ( ئەنجومەنی نوێنەران _ سلێمانی )

9/ سازان خلیل ٳبراهیم ( ئەنجومەنی نوێنەران _ کەرکوک )

10/ ٳبراهیم عبدالکریم ( ڕاوێژکاری سەرۆکی هاوپەیمانی )

11 . ئالان جزاطاهر- جێگری بەرپرسی دەڤەری سلێمانی - بەرپرسی سەرجەم بازنەکانی دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی نیشتمانی)

12. سلام علی جلال- ئەندامی دامەزراوەی ڕوناکبیری و هۆشیاری هاوپەیمانی نیشتمانی- بەرپرسی پەیوەندیەکانی دامەزراوە)

13. مریوان جبار محمد- بەرپرسی بەشی ڕوناکبیری و هۆشیاری دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی نیشتمانی-بەرپرسی بازنەی یەکی دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی)

14. هۆگر عمر عبداللە- ئەندانمی ئەنجومەنی دەڤەری سلێمانی وبەرپرسی بەشی ژمێریاری لە دەڤەری سلێمانی)

15. زانیار نەوزاد حمە علی- ئەندامی ئەنجومەنی دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی نیشتمانی بەرپرسی بازنەی لاوان و خوێندکاران لە دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی نیشتمانی)

16. شادومان یونس محمد( ئەندامی بازنەی یەکی هاوپەیمانی نیشتمانی)