هەواڵی کوردستان ئێستا

چاكبوونه‌وه‌ى 9 تووشبووى كۆرۆنا له‌ سلێمانى راگه‌یه‌نرا

چاكبوونه‌وه‌ى 9 تووشبووى كۆرۆنا له‌ سلێمانى راگه‌یه‌نرا
چاكبوونه‌وه‌ى 9 تووشبووى كۆرۆنا له‌ سلێمانى راگه‌یه‌نرا

2020-03-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

تەندروستی سلێمانی، چاكبوونه‌وه‌ى 9 تووشبووى ڤایرۆسى كۆرۆناى راگه‌یاندو ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23/3/2020، د.سه‌باح نه‌سره‌دین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: 9 هاوڵاتی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبونەوە و دەگەرێنەوە ماڵەکانی خۆیان.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان، تووشبوونى 12 كه‌سى دیكه‌ى به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند، به‌وه‌ش کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٧٦) تووشبووە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە.