ده‌زگای پیشه‌ییه‌كانی یه‌كگرتوو: ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارییه‌كین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ده‌زگای پیشه‌ییه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاماده‌یی بۆ هه‌موو هاوكارییه‌كی به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ردةبڕێت و رایده‌گه‌یه‌نێت: ئاماده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی چڕتر له‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌دا به‌شداربین و به ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ته‌ندروستكار و پزیشك و گه‌نجی خۆبه‌خشه‌وه بێینه مه‌یدانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌كه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌زگای پیشه‌ییه‌كانی یه‌كگرتوو رایگه‌یاندووه: ئه‌مڕۆ مرۆڤایه‌تی به گشتی ده‌سته‌ویه‌خه‌یه له‌گه‌ڵ دوژمنێكی سه‌رسه‌خت و كوشنده كه‌پێی ده‌وترێت كۆرۆنا یان كۆڤید 19، هه‌رچه‌نده جیهان له ئاگاییه‌كی باشدایه‌و میدیا‌و شۆڕشی زانیاری چركه به چركه سروشتی ڤایرۆسه‌كه و نیشانه‌كانی هه‌ڵگرتنی له مرۆڤدا ده‌خاته‌ڕوو، وه ڕێكاره‌كانی به‌رگیری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و بڵاوبونه‌وه‌ى تاوتوێده‌كرێت، له هه‌رێمی كوردستانییش هۆشیاری و پابه‌ندی خه‌ڵكی له‌ئاستێكی باشدایه و یارمه‌تیده‌ره بۆ قه‌تیسكردنی په‌تاكه له سنوورێكی دیاریكراودا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: ئێمه‌ش له ده‌زگای پیشه‌ییه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وه‌ك چۆن له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی په‌تاكه‌وه گروپه خۆبه‌خشه‌كانمان به‌جیا و سه‌رباری ئه‌ركه حكومی و وه‌زیفیه‌كانیان ده‌ست بار و هه‌ماهه‌نگ بوون بۆ گه‌یاندنی هۆشیاری ته‌ندروستی و گه‌یاندنی پێویستییه ته‌ندروستیه‌كان به خه‌ڵك، له‌م قۆناغه‌شدا ئاماده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی چڕتر له‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌دا به‌شداربین و به ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ته‌ندروستكار و پزیشك و گه‌نجی خۆبه‌خشه‌وه بێینه مه‌یدانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌كه و به قه‌ناعه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌ركێكی ئاینی و مرۆیی شان بده‌ینه‌به‌ر هه‌ر ئه‌ركێك كه لایه‌نی په‌یوه‌ه‌ندیدار كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه به ئێمه‌ی بسپێرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: وێڕای ئه‌وه‌ی كه تا هه‌نوكه وه‌ك پێویست هه‌ماهه‌نگی نه‌كراوه، به‌ڵام خۆبه‌خشه‌كانمان به گشتی و ته‌ندروستكارانمان به‌تایبه‌تی به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو كاریان له بواره‌كه‌دا كردووه و مكوڕن له‌سه‌ر ئه‌رك و خزمه‌تی خۆیان له پێناو پاداشتی خوایی و ئاسووده‌كردنی ڕۆح و ڕوسووربونیان له‌به‌رانبه‌ر خودا و گه‌له‌كه‌یاندا.
ئه‌و بوارانه‌ش كه تائێستا به جددی كاری له‌سه‌ر كراوه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م : به‌گه‌رخستنی توانای میدیایی به هه‌موو بواره‌كانی بینراو و بیستراو و نوسراو له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی و گرتنه‌به‌ری پرنسیپی ( خۆپارێزی له چاره‌سه‌ركردن باشتره).
دووه‌م: ئێمه له‌یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌ر له هاتنی ئه‌م دۆخه‌ش ده‌یه‌ها ڕاهێنه‌رمان پێگه‌یاندووه و ئاماده‌مان كردوون بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان، ئێستاش ئه‌و خۆبه‌خشه ئاماده و خاوه‌ن زانیاریانه له هه‌ركوێیه‌ك پێویست بووبێ به پێشكه‌شكردنی ڕێنمایی ته‌ندروستی و بڵاوكردنه‌وه‌ی (پرۆشۆ)ی هۆشیاری خزمه‌تیان كردووه و ئامه‌ده‌شن له هه‌ر جێگایه‌ك ئه‌ركیان پێ بسپێردرێت ده‌ستبه‌كار بن .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: لێره‌شه‌وه داواكارین له به‌ڕێزتان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م دوژمنه مه‌ڵاسده‌ره نه‌بینراوه، له‌سه‌ر ئاستی قه‌زا و پارێزگاكان لیژنه خۆبه‌خشه‌كان بخه‌نه كار و توانایان وه‌گه‌ڕ بخه‌ن و سودییان لێببینن، تاوه‌كو به هه‌موومانه‌وه ئه‌م دوژمنه تێك بشكێنین و پێكه‌وه‌ش جه‌ژنی ڕزگاربوون و ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن بگێڕین.