هەواڵی کوردستان ئێستا

وته‌بیژى ھاوپەیمانی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و هۆشدارى ده‌داته‌ سه‌رۆكه‌كه‌ى

وته‌بیژى ھاوپەیمانی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و هۆشدارى ده‌داته‌ سه‌رۆكه‌كه‌ى
وته‌بیژى ھاوپەیمانی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و هۆشدارى ده‌داته‌ سه‌رۆكه‌كه‌ى

2020-03-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وته‌بیژى ھاوپەیمانی نیشتمانی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: لەرێکەوتی (٢٠٢٠/٣/٢٠) داوای ھەڵوەشاندنەوەی ھاوپەیمانیم ئاڕاستەی بەرێز وەزارەتی ناوخۆ کردبوو، ئێستاش چاوەڕێی رێکارە یاساییەکانم بەپێی یاسا بەرکارەکانی ھەرێمی کوردستان.

شوان عوسمان وتەبێژی ھاوپەیمانی نیشتمانی له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌:

من وەک وتەبێژی فەرمی ھاوپەیمانی کە تاکە کەسی شەرعی بووم دەمتوانی بەناوی ھاوپەیمانیەوە قسەبکەم، لەرێکەوتی (٢٠٢٠/٣/٢٠) داوای ھەڵوەشاندنەوەی ھاوپەیمانیم ئاڕاستەی بەرێز وەزارەتی ناوخۆ کردبوو، ئێستاش چاوەڕێی رێکارە یاساییەکانم بەپێی یاسا بەرکارەکانی ھەرێمی کوردستان، بەداخەوە بیستومانەتەوە کە بەرێز ( ئەییوب نعمت قادر) تا ئێستا وەک سەرۆکی ھاوپەیمانی مامەڵە دەکات و ناو و لۆگۆ و ختم و راگەیاندنی ھاوپەیمانی لە خزمەتی خۆی بەکار دەھێنێت، لێرەوە دەمەوێت بڵێم لە ٢٠٢٠/٣/١٩ بەولاوە ھەر جۆرە کردەوەیەکی سیاسی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان بکات، یان گۆڕانکاری ئیداری ناو ھەیکەلیەی رێکخستن بەناوی ھاوپەیمانیەوە بکات، قبوڵ کراو نیە و لەبەرامبەر یاسادا توشی لێپێچینەوە دەبێت.

ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌:

راگەیاندراوێک لە وتەبێژی ھاوپەیمانی نیشتمانیەوە
بۆ ڕای گشتی و فەرمی

بابەت/ روونکردنەوە

دوای تەقینەوەی کێشە ناوخۆیەکانی ھاوپەیمانی و ئاشکرابوونی کتابی سڕکردنی بەرێز (ئەییوب نعمت قادر) ناسراو بە ئارام قادر لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ھاوپەیمانیەوە بە کتابی ژمارە (٦٧) لە (٢٠٢٠/٣/١٩)، ھەروەھا دوای دەستلەکارکێشانەوەی زۆرینەی ھەردوو ئەنجومەنی سیاسی و نوێنەران و لەدەستدانی شەرعیەتی یاسایی و تێکچونی شیرازەی ھاوپەیمانی و بۆ راگرتنی کێشەو بەریەککەتنەکان و لەدەست دەرنەچوونی دۆخەکە، من وەک وتەبێژی فەرمی ھاوپەیمانی کە تاکە کەسی شەرعی بووم دەمتوانی بەناوی ھاوپەیمانیەوە قسەبکەم، لەرێکەوتی (٢٠٢٠/٣/٢٠) داوای ھەڵوەشاندنەوەی ھاوپەیمانیم ئاڕاستەی بەرێز وەزارەتی ناوخۆ کردبوو، ئێستاش چاوەڕێی رێکارە یاساییەکانم بەپێی یاسا بەرکارەکانی ھەرێمی کوردستان، بەداخەوە بیستومانەتەوە کە بەرێز ( ئەییوب نعمت قادر) تا ئێستا وەک سەرۆکی ھاوپەیمانی مامەڵە دەکات و ناو و لۆگۆ و ختم و راگەیاندنی ھاوپەیمانی لە خزمەتی خۆی بەکار دەھێنێت، لێرەوە دەمەوێت بڵێم لە ٢٠٢٠/٣/١٩ بەولاوە ھەر جۆرە کردەوەیەکی سیاسی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان بکات، یان گۆڕانکاری ئیداری ناو ھەیکەلیەی رێکخستن بەناوی ھاوپەیمانیەوە بکات، قبوڵ کراو نیە و لەبەرامبەر یاسادا توشی لێپێچینەوە دەبێت، ھەروەھا لە ئێستاوە ئاگاداری دەکەینەوە بەھیچ شێوەیەک بۆی نیە دەستکاری دارایی و کەل و پەل و ممتلکاتی بارەگاکانی ھاوپەیمانی بکات، چونکە بەپێی یاسای حیزب و رێکخراوەکان لەکاتی ھەڵوەشاندندەوەی حیزبدا دارایی و کەل و پەلی گواستراوە و نەگواستراوە موڵکی کەسی نین و دەگەرێندرێنەوە بۆ حکومەت.

لەگەڵ رێزمدا ...
شوان عپمان حمەصادق
وتەبێژی ھاوپەیمانی نیشتمانی
٢٠٢٠/٣/٢٣
07504259789