هۆشدارى دهدرێته هاوڵاتیانى دەربەندیخان و كۆمهڵگهى سێبیران
2020-03-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزیر تەندروستی هۆشداری دەداتە ھاوڵاتیانی قەزای دەربەندیخان و كۆمهڵگهى سێبیران و رایدهگهیهنێت: پێویستە بە ھیچ شێوەیەك نەیەنە ناو شەقامەکان و بە تەواوی لە ماڵەکانتان بمێننەوە.
لە راگەیەندراوێکدا د.سامان بەرزنجی وەزیر تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوڵاتیانی قەزای دەربەندیخان و گوندی سێبیران رایگەیاندوە: پێویستە بە ھیچ شێوەیەك نەیەنە ناو شەقامەکان و بە تەواوی لە ماڵەکانتان بمێننەوە.
ئهوهشى خستۆتهڕوو: کێ بەرکەوتەی ئەو توشبوە بەڕێزانە بوە لە ھەرکوێن خۆیان بدەنە دەست تیمەکانی تەندروستی بۆ پشکنینی تاقیگە.
وەزیر تەندروستی له راگهیهنراوهكهدا پەیامێك ئاڕاستەی ھاوڵاتیانی قەزای دەربەندیخان و گوندی سێبیران دەکات و دەڵێت: تکایە ھاوکارمان بن بە پێدانی زانیاری با کوردستان لە کارەساتی بڵاوبونەوە بپارێزین.