هەواڵی کوردستان ئێستا

''واژۆ لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کراوە''

''واژۆ لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کراوە''
''واژۆ لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کراوە''

2020-03-23 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هه‌ولێر-KDP.info-  سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ‌به‌غدا گوتی، وه‌زیری داراییی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ ئیمزای له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م مانگه‌ كردووه‌ و ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت.

فارس عیسا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "وه‌زیری داراییی حكوومه‌تی عێراق ئیمزای له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م مانگه‌ش كردووه‌ و بڕیاره‌ دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كان پاره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌ش بكرێت."

سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ‌به‌غدا گوتیشی: "به‌غدا به‌رده‌وامه‌ له‌ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و هیچ كێشه‌یه‌ك نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ بكرێت و به‌رده‌وامیش ده‌بێت تا بودجه‌ی نوێ په‌سه‌ند ده‌كرێت و قه‌یرانی داراییش كاریگه‌ریی نابێت لەسەر ڕەوانەکردنی پاره‌كه‌ لە لایەن به‌غداوە.'

بڵند ئیبراهیم