داواكاری گشتی دەربەندیخان، هۆشدارى توند دهداته هاوڵاتیانى قهزاكه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
داواكاری گشتی قەزای دەربەندیخان داوا لەخەڵكی قەزاكە دەكات پابهندى رێنماییهكان بن و رایدهگهیهنێت: هەڵدەستین بەگرتنەبەری ڕێكاری یاسایی توند بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەركارەكان لەدژی كەسانی سەرپێچیكار.
له پهیامێكدا داواكاری گشتی دەربەندیخان رایگهیاندووه: سەرنجی بەڕێزتان بۆ ئەوە ڕابكێشم كە خۆپاراستن وخۆكەرەنتینەكردن لەم دۆخە ناهەمووارەدا ئەركێكی یاسایی ومۆراڵی وئایینیە لەسەر هەموومان ولەهەمان كاتدا دەچێتە چوارچێوەی خزمەتی چاكە وبەرژەوەندی گشتی.
ئاماژهى بهوهشكردووه: هەموو كەس و لایەنێك ئاگادار دەكەین كەپێویستە هەموومان ڕەچاوی حوكمەكانی یاسا وفەرمان و ڕێنماییەكانی وەزارەتەكانی ناوخۆ و تەندرووستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەین ، بەپێچەوانەوە وەك جێگرایەتی داواكاری گشتی لەدەربەندیخان هەڵدەستین بەگرتنەبەری ڕێكاری یاسایی توند بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەركارەكان لەدژی كەسانی سەرپێچیكار.