هەواڵی کوردستان ئێستا

كەشناسی هەرێم؛ گەرمترین پلەی گەرما لەم ناوچەیە تۆماركراوە

كەشناسی هەرێم؛ گەرمترین پلەی گەرما لەم ناوچەیە تۆماركراوە
كەشناسی هەرێم؛ گەرمترین پلەی گەرما لەم ناوچەیە تۆماركراوە

2022-07-16 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – كەشناسی هەرێم پلەی گەرمای شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە، لە شارەدێی مەیدان پلەی گەرما 49 تۆماركراوە و كە نزیكە لەنیوەی پلەی كوڵانی ئاو، هەروەها لە خانەقین و دوكان پلەكانی 48 پلە تۆماركراوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 16ی تەمموزی 2022 پلەی گەرمای شارەدێی مەیدان نزیكبۆتەوە لە پلەی گەرمای 49 پلە و دوكان و خانەقین 48 پلە تۆماركراوە . هاوكات لە شارۆچكەی كەلار 47 پلە و هەڵەبجە 46 پلە و لە هەولێر 44 پلە و لە سلێمانی 44 پلە و دهۆك 42 پلە تۆماركراوە .  

The post كەشناسی هەرێم؛ گەرمترین پلەی گەرما لەم ناوچەیە تۆماركراوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.