هەواڵی کوردستان ئێستا

كەشناسی؛ وادەی كۆتایی هاتنی گەرما ڕادەگەیەنێت

كەشناسی؛ وادەی كۆتایی هاتنی گەرما ڕادەگەیەنێت
كەشناسی؛ وادەی كۆتایی هاتنی گەرما ڕادەگەیەنێت

2022-07-16 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – شارەزایەكی كەشناسی لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو تۆپەڵە هەوا گەرمە چالاكەی ناوچەكانی گرتۆتەوە، پێشبینی دەكرێت چالاكی ئەم تۆپەڵە هەوایە گەرما تا ڕۆژی هەینی كۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوامی هەبێت. شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی لە هەرێم بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، لە ڕۆژی 22ی تەمموزی 2022 بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەكی فێنك لە خۆرهەڵاتی ئەوروپاوە بۆ سەر دەریای ڕەش و خەزەر و توركیا و باكووری ئێران و دواتر كار دەكاتە سەر ناوچەكانمان و پلەكانی گەرما لەسەرجەم ناوچەكان دادەبەزێنێت. ڕاشیگەیاند، كاریگەری تۆپەڵە هەوا فێنكەكە بۆ ماوەیەك بەردەوامی دەبێت و كۆتای بەم شەپۆلە گەرمایە بەتینە دێنێت .

The post كەشناسی؛ وادەی كۆتایی هاتنی گەرما ڕادەگەیەنێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.