هەواڵی کوردستان ئێستا

كەشناسی هەرێم؛ ئەمڕۆ پلەی گەرمای 49 تۆماركرا

كەشناسی هەرێم؛ ئەمڕۆ پلەی گەرمای 49 تۆماركرا
كەشناسی هەرێم؛ ئەمڕۆ پلەی گەرمای 49 تۆماركرا

2022-07-17 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – كەشناسی هەرێم پلەی گەرمای شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە، لە شارەدێی مەیدان پلەی گەرما 49 تۆماركراوە و كە نزیكە لەنیوەی پلەی كوڵانی ئاو، هەروەها لە خانەقین و كەلار پلەكانی 47 پلە تۆماركراوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی تەمموزی 2022 پلەی گەرمای شارەدێی مەیدان 49 پلە و لەكەلار و قانەخین 47 پلە تۆماركراوە . هاوكات لە پارێزگای كەركوك 46 و شارۆچكەی خەبات 47 پلە و هەولێر 43 پلە و لە سلێمانی 44 پلە و و دهۆك 44 پلە و هەڵەبجە 46 پلە تۆماركراوە .  

The post كەشناسی هەرێم؛ ئەمڕۆ پلەی گەرمای 49 تۆماركرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.