وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى توشبوونى كه‌سێكى دیكه‌ى به كۆرۆنا به دهۆك راگه‌یاند
2020-03-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم، توشبوونى كه‌سێكى دیكه‌ى به ڤایرۆسى كۆرۆنا له شارى دهۆك راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/3/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 ئافرەت تەمەن 20 ساڵ لە شاری دهۆک دەستنیشانکرا.
ئه‌وه له كاتێكدایه هه‌ر ئه‌مڕۆ، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان، تووشبوونى 12 كه‌سى دیكه‌ى به كۆرۆنا راگه‌یاند، به‌وه‌ش کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (77) تووشبووە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە.