کۆبوونەوەی چوارقۆڵی سەبارەت بە رەوانەکردنی دانەوێڵە و ماددە خۆراکییەکان لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا كۆتاییهات
2022-07-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
کۆبوونەوەی شاندی نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ شاندی سه‌ربازیی هه‌ریه‌ك له تورکیا، رووسیا و ئۆکرانیا لەبارەی رەوانەکردنی دانەوێڵە و خۆراك لە بەندەرەکانی ئۆکرایناوه، كۆتاییهات.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا بڵاویكرده‌وه، "کۆبوونەوەی شاندی نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ شاندی سه‌ربازیی هه‌ریه‌ك له تورکیا، رووسیا و ئۆکرانیا لەبارەی رەوانەکردنی دانەوێڵە و خۆراك لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوه، کە له كۆشكی قه‌له‌نده‌ر به‌ڕێوه‌چوو، كۆتاییهات".
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بە شێوەیەکی دروست مامەڵەیان لەگەڵ پرسی گواستنەوەی ئەو دانەوێڵە و کەلوپەلە خۆراکییانە کرد کە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا گیریان خواردووە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، کۆبوونەوەکە نزیکەی ٩٠ خولەکی خایاندووە.