هەواڵی کوردستان ئێستا

فەڵەستین داوا لە ئەمریکا دەکات فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ راگرتنی دروستکردنی یەکەكانی نیشتەجێبوون

فەڵەستین داوا لە ئەمریکا دەکات فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ راگرتنی دروستکردنی یەکەكانی نیشتەجێبوون
فەڵەستین داوا لە ئەمریکا دەکات فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ راگرتنی دروستکردنی یەکەكانی نیشتەجێبوون

2022-07-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سەرۆکوەزیرانی فەڵەستین، محەمەد ئیشتییە، داوای لە ئیداره‌ی ئەمریکا کرد، فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ وەستاندنی دروست کردنی کۆمەڵەی نیشەتجێبوون لە کەناری رۆژئاوا.

لە میانی کۆبوونەوەی هەفتانەی کابینەی حکوومەتەکەیدا، محەمەد ئیشتییە گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن راستەوخۆ لە دوای سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل، فەڵەستین و سعوودیە لە رۆژانی ١٣-١٦ی تەمووزدا، رەزامەندی لەسەر پلانەکانی دروست کردنی کۆمەڵەی نیشتەجێبوونی جوولەکە لە کەناری رۆژئاوا، دەربڕیوە.

ئیشتییە گوتیشی: "داوا لە ئەمریکا دەکەین ئەم پلانانە بوەستێنێت کە گورز لە چارەسەر له‌سه‌ر بنه‌مای دوو دەوڵەت، دەدەن. پێویستە لە چوارچێوەی بڕیارە نێودەوڵەتییەکاندا و بۆ پاراستنی مافی گەلی فەڵەستین بۆ هەبوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆ، راستەوخۆ پڕۆژەی ئەم کۆمەڵگه‌ی نیشتەجێبوونانە بوەستێندرێن".

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە شاری بێتله‌حمی کەناری رۆژئاوا، لەگەڵ سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس، کۆبووەوە.

جۆ بایدن لەوێ باسی لە "چارەسەر له‌سه‌ر بنه‌مای دوو دەوڵەت" کرد و رایگەیاند: "وەک سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ لێرەم. پابەندیم بە ئامانجی چارەسەر له‌سه‌ر بنه‌مای دوو دەوڵەت، نەگۆڕاوە. تا ئێستاش باشترین رێگا بنیاتنانی دوو دەوڵەتە بۆ فەڵەستینی و ئیسرائیلییەکان کە لە چوارچێوەی سنوورەکانی ١٩٦٧دا بە شێوەیەکی ئازاد و دیموکراسی، دروست بکرێن. گەلی فەڵەستین مافی خۆیەتی دەوڵەتێکی سەربەخۆ و یەکگرتووی هەبێت".