"گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم زیاتر لە بەرژوەندی كۆمپانیاكانە"
دیجیتاڵ میدیای سپێده
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاپۆرتی چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2022ی تایبه‌ت به داتا و زانیاری نوێ له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردن، به‌كاربردن، خه‌رجی و داهاته‌كانی نه‌وت له (1ی كانونی دوه‌می 2022 تاوه‌كو 30ی ئاداری 2022)ـی بڵاوكرده‌وه و كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانیش دوای وردبینی پشتڕاستی كردۆته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ی كۆمپانیای دیلۆیتدا هاتوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 39 ملیۆن و 88 هه‌زارو 710 به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌م هێناوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 36 ملیۆن و 453 هه‌زارو 590 به‌رمیل نه‌وتی له رێگه‌ی بۆرییه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كردوه.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌ى دیلۆیتدا ئه‌وه‌ش هاتوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و ماوه‌یه‌دا به تێكڕا هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی به 86 دۆلار‌و 730 سه‌نت فرۆشتوه و داهاتی نه‌وتیش له‌و ماوه‌یه‌دا 3 ملیار و 28 ملیۆن و 903 هه‌زار و 497 دۆلار بوه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامدراون كه زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندى كۆمپانیاكانن نه‌وه‌ك خه‌ڵكى كوردستان، بۆیه له كۆتایی راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕو، كه دوای لێده‌ركردنی سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی وه‌ك به‌رهه‌مهێنان، حه‌قده‌ستی كۆمپانیاكان و كرێی گواستنه‌وه و سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی دیكه، له‌و سێ مانگه‌دا له كۆى زیاتر له 3 ملیار دۆلار له داهاتى نه‌وت، حكومه‌تی هه‌رێم بڕى 1 ملیار‌و 343 ملیۆن و 841 هه‌زار و 232 دۆلاری وه‌ك داهات بۆ ماوه‌ته‌وه.