هەواڵی کوردستان ئێستا

کۆڕۆناو گۆڕینی نەخشەی زلهێزی و سروشت

کۆڕۆناو گۆڕینی نەخشەی زلهێزی و سروشت
کۆڕۆناو گۆڕینی نەخشەی زلهێزی و سروشت

2020-03-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

د.سیروان حه‌سه‌ن

کۆڕۆنا ئەم ڤایرۆسە کوشندە نەبینراوەیە کەوا جیهانی کوژاندەوەتەوەو، هەموو زلهێزانی جیهانی بە خۆیەوە سەرقاڵکردووە.

بەڵێ، هەر هەموویان ئێستاکە بەو زلهێزی کارو کرداریان حەیرانن و چۆکیان دادایەو، هاواریان لێهەڵستاوە لە بەر ئەم ڤایرۆسە بچووکەوە، وەک مەلی سەربڕاو سەما دەکەن و، زمانحاڵیان ناڵە ناڵینیتیان پێکەوەو، بەیەک دەنگ دەڵێن: ئەمە یاری نیە؛ خۆپاڕێزبن، تەندروستساز بن...بەڵێ، تا ئێستا چارەسەری وەستانی ئەم ڤایرۆسەیان پێ نیەو، تەنها دەڵێن...لە ماڵ دەمێنینەوەو، باپەندی رێنماییەکانی تەندروستین.

جیهانی ئەمڕۆ لە جیهانی دوای جەنگی یەکەمی جیهانی دەچێ، ئەوکات بەریتانیا ئەو وڵاتە زلهێزەبوو کە رۆژی لێ ئاوا نەدەبوو، ئیدی هێدی هێدی زڵهێزیەکەی نەماو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە جێگرەوەی، ئێستاش لە سەردەمی کۆڕۆنا زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی جیهانیش ئەم دۆخە بەوکات دەچوێنن.

بەڵێ، ئێستا ئەمریکا بەم زلهێزیەی خۆی دۆشداماوەو، ناتوانێت وا بە ئاسانی هەڵبکا لە گەل شەڕکردنی ئەم ڤایرۆسە نەبینراوە، هاوکات ئابوری و دۆلارەکەشی رۆژ بەڕۆژ بەرەو نشێوی و داتەپین دەڕوات و، وڵاتانیش ئێستاکە لەبری دۆلار وا خەریکە زێڕی بکەنە جێگرەوەی.

بۆیە، دوای کۆڕۆنا ئەگەرێکی بەهێزی نەخشەگۆڕینی جیهان دەبێت و، ئیتر ئەمریکا ئەم زڵهێزیەی جیهانی گوزەشت دەبێ، هەڵبەت صین و روسیا، بە تایبەتتر صین ئەمجارە بەزیرەکی تەکتیکەکانی و، بە سەنگی پیشەسازیەکەی کە لە ئێستادا زیاتر لە سەد شاری پیشەسازی هەیەو سێیەکی ئابوری جیهان پێکدەهێنێت یاریەکە لە ئەمریکا دەباتەوە.

بەڵێ، جیهان لە دوای کۆڕۆنا، هاوشێوەی دوای جەنگی یەکەمی جیهان، نەخشەی زڵهێزی و سیاسی لە گۆڕانکاری دایە؛ بەڵام لە ڕووی سرووشتی و ژینگەییەوە... وەک ئەوکات سروشت وێران نابێ؛ بەڵکو سروشتی ژینگەیەکی جوانترمان بۆ ساز دەبێ، سروشتێک خەوێکی قوڵی ژینگە پاکی کردووەتەوەو، دەبێتە مایەی خۆشی رووەک و، ئاژەڵان؛ گەر هەمدیس مرۆڤ لێی تیرۆر نەکاتەوە.