ئهمینداری گشتی یهكگرتوو: وەفاتی مامۆستا نظام الدین خەسارەتێكی گەورەیە لە كاروانی زانست و بانگەواز و ئەخلاق پەروەری
دیجیتال میدیای سپێده
بۆ كۆچی دوایی زانا و موفەسیر جەنابی مامۆستا نظام الدین عبدالحمید ، بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسه نامهیهك ئاراسته دهكات ئهمهی خوارهوه دهقی پرسه نامهكهیه :
بسم الله الرحمن الرحيم
مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا
جەنابی پرۆفیسۆر دكتۆر محسن عبدالحمید
السلام عليكم ورحمة الله
وەفاتی كاكی گەورەتان زانا و موفەسیر و مامۆستای نەوەكان .. جەنابی مامۆستا نظام الدین خەسارەتێكی گەورەیە لە كاروانی زانست و بانگەواز و ئەخلاق پەروەری ..
مامۆستا نظام الدین لە تەمەنی درێژی خۆیدا ئەستێرەیەكی گەشی ئاسمانی دەعوە و زانست بوو، بە نوسینەكانی و بە تەفسیرەكەيى و بەدەرس وتنەوەكەی كۆلیژی شەریعە ، بە ئەخلاق و بەخشندەیی یەكەی خزمەتێكی گەورەی كرد بە ئوممەتی ئیسلامی و عێراق و كوردستان.
خودا بە پلەی بەهەشتی شاد بكات و پاداشتی رەنج و خزمەتەكانی بداتەوە.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و هاوخەمی خۆمان پێشكەش بە جەنابتان و گشت خزمان و بنەماڵەی بەرێزی مامۆستا و سەرجەم زانایانی ئیسلامی بەرێز دەكەین .
انا للە وانا الیە راجعون
براتان
صلاح الدین محمد بهاءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان