هەواڵی کوردستان ئێستا

د.شێركۆ جه‌وده‌ت: شه‌رمه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه دووسایدی كه‌لار- سلێمانی ‌ته‌واوبكات

د.شێركۆ جه‌وده‌ت: شه‌رمه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه دووسایدی كه‌لار- سلێمانی ‌ته‌واوبكات
د.شێركۆ جه‌وده‌ت: شه‌رمه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه دووسایدی كه‌لار- سلێمانی ‌ته‌واوبكات

2022-07-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ماوه‌ی زیاتر له‌ پێنج ساڵه‌ حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی ته‌رخانكردووه‌ بۆ ته‌واوكردنی دووسایدی نێوان كه‌لار- سلێمانی به‌ڵام به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ نیتوانیوه ئه‌و ڕێگا ستراتیژیه‌ ته‌واوبكات.

د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: شه‌رمه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كاتێكدا‌ 30% داهاتی پارێزگای سلێمانی به‌ ڕێگه‌ی كه‌لار- سلێمانی دابینده‌كرێت به‌ڵام به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكارانه‌وه‌ نه‌یتوانویه‌ ئه‌و دووسایده‌ ته‌واوبكات.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ئاشكرای كرد، حكومه‌تی هه‌رێم له‌ 2017ه‌وه‌ بودجه‌ی بۆ ته‌واوكردنی دوو سایدی كه‌لار – سلێمانى ته‌رخانكردووه‌، بةلآم به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكارانه‌وه‌ رێگری له‌ ته‌واوكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ و خه‌رجكردنی ئه‌و بوجه‌یه‌ بۆ ئه‌و ته‌واوكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كرێت‌،بۆیه‌ به‌هۆی ته‌واونه‌كردنی ئه‌و ڕێگایه‌وه‌ چه‌ندین كاره‌ساتی ده‌ولته‌زێن رووداوی نه‌خوازراو رویداوه‌ و هاوڵاتیان بوونه‌ته‌ قوربانی، كه‌ ئه‌مه‌ش شه‌رمه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ تا ئێستا نه‌یتوایوه‌ خزمه‌تێك به‌ خه‌ڵكی كه‌لار وگه‌رمیان بكات كه‌ خه‌لكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ شایسته‌ی زۆر له‌وش زیاترن، كه‌ ئێستا ئه‌و رێگایه‌ بۆته‌ قه‌یران و كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ و خه‌ڵكی گه‌رمیان به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.