موقته‌دا سه‌در په‌یامێكی توند له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر سنوری زاخۆ بڵاوده‌كاته‌وه
دیجیتال میدیای سپێده
موقته‌دا سه‌در له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سنوری زاخۆ په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاند، بێ رێزیه‌كانی تورکیا زیادی کردوە و وایزانیوە كه عێراق بەرامبەر هێرش بۆسەر خاکەکەی جگە لە سەرکۆنە و هەڵوێستێكی لاواز وڵامێكی دیکەی نابێت
سەدر وتیشی پێشنیاز دەکه‌م لە ڕێگەی ئەم خاڵانەی خوارەوە وەڵامی ئەنقەرە بدرێتەوە:
یەکەم: کەمکردنەوەی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لەگەڵ تورکیا
دووەم: داخستنی فڕۆکەخانەکان و دەروازە وشکانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا
سێیەم: بۆ تۆماركردنی سكاڵا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە رێگە فەرمییەكان و بە زووترین كات
چوارەم: هەڵوەشاندنەوەی ڕێكکەوتنی ئەمنی لەگەڵیدا.
موقتەدا سەدر داواش دەکات ئەو سزایانە لەسەر تورکیا بەردەوام بن تا ئەو کاتەی ئەنقەرە بەڵێنی دەدات کە بۆ هەر هێرشێکی بۆسەر خاکی عێراق، پێشوتر بەغدا ئاگادار بکاتەوە و مۆڵەتی لێوەربگرێت ئەگەر هەڕەشە لە نزیک سنورەکانی هەبێت.
ده‌شلێت،" دەستدرێژیکردنە سەر پارێزگاکانی باکوور و هه‌رێم لە ناوەوە و دەرەوە چیتر قه‌بوڵ ناکرێت".
به گوێره‌ی دواین راگه‌ینراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لە ئەنجامی تۆپبارانەکەی ئەمڕۆی زاخۆ هەشت کەس کوژراون کە بریتین لە چوار کچ و چوار کوڕ، هەروەها 26 کەسیش برینداربون.