کاردانەوەی هەرێمی کوردستان بەرامبەر هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر قەزای زاخۆ
2022-07-20 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی لەسەر هێرشەکانی ڕۆژی چوارشەممەی تورکیا لە هاوینە هەواری پەرەخێی سەر بە قەزای زاخۆ بڵاو کردەوە و دەڵێت " دووباره‌بوونه‌وه‌ى بۆمبباران و به‌رده‌واميى شه‌ڕ و پێكدادانى سوپاى توركيا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه له سنووره‌كان، به ته‌واوى ڕه‌تكراوه و قبووڵنه‌كراوه و ئاسايش و سهقامگيريى هه‌رێمى كوردستان و سنوورى نێوده‌وڵه‌تيى عيراقى شێواندووه، هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆى چۆڵكردنى سه‌تان گوند و دێهاتى ناوچه‌كه. " هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە کە "نه‌خۆشخانه و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو يارمه‌تى و خزمه‌تگوزارييه‌كى پێويست پێشكه‌ش به بريندار و به‌ركه‌وتووان ده‌كه‌ن". ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا تۆپارانکردنی هاوینە هەواری پەرەخێ لە سنووری ئیدارەی زاخۆ شەرمەزار دەکات و وێڕای هاوخەمی دەربڕین بۆ کەسوکاری قوربانیانی هێرشەکە دەڵێت " لەماوەی رابردوودا، هەرێمی کوردستان چەندین جار لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق، کراوەتە ئامانج و زیانی گیانی و ماددی بەر هاووڵاتییانمان کەوتووە. پێویستە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە شێوەیەکی کاراتر ،ھەوڵی ڕێگری‌کردن لە دووبارە بوونەوە و کۆتاییهێنان بەم دەستدرێژیانە بدەن." حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندنەکەیدا دەشڵێت "پێکدادانی هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی پەکەکەش لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێم، بووەتە سەرچاوەی هەڕەشە و مەترسیی بەردەوام بۆ سەر هاووڵاتییانمان، بۆیە جارێکی دیکەش داوا دەکەین، ھەرێمی کوردستان، لە کێشە و ململانێ ناوچەییەکان دوور بخرێتەوە، بۆ ئەوەی چیتر ھاووڵاتییانی بێ تاوان، نەبنە قوربانی" . ڕۆژی چوارشەممە بەهۆی تۆپبارانەکانی تورکیا لە سەیرانگایەکی نزیک گوندی پەرەخێ لە ناحیەی دەرکاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەلایەنی کەم 8 کەس گیانیان لەدەستداوە و 25 کەسی دیکە برینداربوون. بە گوێرەی زانیارییەکان سەرجەم قوربانییەکان گەشتیاربوون و لە بەغداوە سەردانی ناوچەکەیان کردبوو. تورکیا بەردەوام هێرشی ئاسمانی لە باکووری عێراق ئەنجام دەدات و بە بەشێک لە هەڵمەتێکی درێژخایەن لە عێراق و سوریا دژی چەکدارانی پەکەکە و یەپەگە ناودێری دەکات کە ئانکەرە بە تیرۆرستیان دادەنێت و دەڵێت مەترسین بۆ سەر ئاسایشی تورکیا.