وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا: ئامادەین هەموو هەنگاوێک لە هەر خاڵێک بنێن تاوەکو راستییەکان ئاشکرا دەکرێن
دیجیتال میدیای سپێده
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، كه تورکیا لە دژی هەر هێرش و کردەوەیەکە کە خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج، بانگهێشتی كاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌كه‌ین له‌ژێر كاریگه‌ری رێكخراوی چه‌كداری لێدوان نه‌ده‌ن و هاریكار و هاوئاهەنگ بن بۆ ئه‌وه‌ی بكهرە راستەقینەکان ئاشكرا بكرێن.
ده‌قی راگهینراوهكهی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا:
دڵگرانین بە گیان لەدەستدانی هەشت هاووڵاتیی عێراقی و برینداربوونی 23 کەسی دیکە لە ئەنجامی ئەو هێرشەی ئەمڕۆ 20ی تەممووز لە ناوچەیەکی گەشتیاریی سەر بە شارۆچکەی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک لە عێراق کەوتەوە.
بەم بۆنە خەمناکە و لە ئەنجامی ئەم رووداوە ئازاربەخشەدا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان و گەلی عێراقی دۆست و برا و حکومەتی عێراقی دەکەین خوای گەورە لێیان خۆش بێت و هیوای زوو چاکبوونەوەی بریندارەکان دەخوازین.
تورکیا لە دژی هەر هێرش و کردەوەیەکە کە خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج. تورکیا لە خەباتی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە زۆر بە هەستیارییەوە ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی خەڵکی سڤیل، ژێرخانی سڤیل، پێگەی مێژوویی و کولتووری، سروشت پارێزراوبن. هەڵسەنگاندمان بۆ ئەم جۆرە کردەوە و هێرشانە کە راستەوخۆ خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج ئەوەیە کە سەرچاوەکەی رێکخراوی تیرۆریستییە و ئەمەش رەوایی خەباتی تورکیا لە دژی تیرۆریستان دەیسەلمێنێت.
تورکیا ئامادەیە هەموو هەنگاوێک لە هەر خاڵێک بنێت تاوەکو راستییەکان ئاشکرا دەکرێن.
بانگهێشتی كاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌كه‌ین له‌ژێر كاریگه‌ری رێكخراوی تیرۆریستیی لێدوان نه‌ده‌ن و هاریكار و هاوئاهەنگ بن بۆ ئه‌وه‌ی بكهرە راستەقینەکان ئاشكرا بكرێن.