هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەسەر بۆردومانەکەی تورکیا لە زاخۆ ئاشکراکرد

ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەسەر بۆردومانەکەی تورکیا لە زاخۆ ئاشکراکرد
ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەسەر بۆردومانەکەی تورکیا لە زاخۆ ئاشکراکرد

2022-07-21 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک


خەڵک- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەسەر بۆردومانەکەی تورکیا لە زاخۆ ئاشکراکرد و رایگەیاند:” ئاگادار هێرشەکانی تورکیاین بۆ سه‌ر هەرێمی کوردستان و لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین”. نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئیدانەی بۆردومانەکانی تورکیای بۆ سه‌ر زاخۆ و بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیلی کرد و رایگه‌یاند، ئاگاداری هێرشەکانی تورکیاین بۆ سه‌ر هەرێمی کوردستان و هێرشەکان خەڵکی سڤیلی کردووەتە ئامانج، ئەوەش پێشێلکردنی سەروەری خاكی عێراقە و پێویستە رێزی لێبگیرێت. پرایس وتیشی:”هێرشەکان پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانن و لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین”.

The post ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەسەر بۆردومانەکەی تورکیا لە زاخۆ ئاشکراکرد appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.