هەواڵی کوردستان ئێستا

ئێران: ئیدانه‌ی تۆپبارانی زاخۆ ده‌كه‌ین

ئێران: ئیدانه‌ی تۆپبارانی زاخۆ ده‌كه‌ین
ئێران: ئیدانه‌ی تۆپبارانی زاخۆ ده‌كه‌ین

2022-07-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ئیدانه‌ی تۆپبارانی زاخۆ ده‌كات

ناصر كه‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: توپباران كردنی شاری زاخۆ له‌ عێراقی كه‌ بووه‌ هۆی كوشتن و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، ئیدانه‌ده‌كه‌م

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی قوربانیان، حكومه‌ت و گه‌لی عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر پاڵپشتی ته‌واوی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایشی عێراق به‌ ئاسایشی خۆی ده‌زانێت و له‌م بابه‌ته‌دا درێغی له‌ هیچ هاوكاری و یارمه‌تیه‌ك ناكات.