هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە لە میانی 10 ڕۆژدا گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی چین بکەم

سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە لە میانی 10 ڕۆژدا گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی چین بکەم
سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە لە میانی 10 ڕۆژدا گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی چین بکەم

2022-07-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند کە لەوانەیە لە میانی ١٠ رۆژدا، گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی چین، شی جین پینگ ئەنجام بدات.

جۆ بایدن لە میانی گەڕانەوەی لە ویلایەتی ماساچووسیتس لەنێو فڕۆکەدا، وەڵامی پرسیاری میدیاکارانی دایەوە.

سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکدا لە بارەی ئامادەکارییەکان بۆ سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نانسی پێلۆسی بۆ تایوان و کاردانەوەکانی چین لەمبارەیەوە، گوتی: "سوپاکەمان پێی وایە ئەمە لەئێستادا باش نییە".

جۆ بایدن لە وەڵامی پرسیاری ئەوەیش کە لە بەرنامەیدا هەیە بەم نزیکانە گفتوگۆ لەگەڵ شی جین پینگ-دا بکات، گوتی: "لەوانەیە لە میانی ١٠ رۆژدا، گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی چین بکەم".

سەرۆکی ئەمریکا وەڵامی ئەو پرسیارەی نەدایەوە کە لەبارەی ئەگەری هەڵگرتنی باجی گومرکی لەسەر چین لێی کرا.

جۆ بایدن و شی جین پینگ دوایین جار لە مانگی ئایاری رابردوودا، بەیەکەوە گفتوگۆیان کرد.