ههپهگه: هیچ هێزێكمان لهو ناوچهیه نیه كه توركیا تۆپبارانی كردوه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
هەپەگە ڕایدهگهیهنێت: هیچ هێزێکمان لەو ناوچەیە نیە و گردەکانی چواردەوری ئەو هاوینەهەوارەش لەلایەن سوپای تورکەوە داگیرکراون بۆیە ڕوداوەکە پەیوەندی بە ئێمەوە نیە.
ناوەندی راگەیاندن چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی بۆردومانهكهی زاخۆڕاگهیهندراوێكی بڵاوکردەوەڕایگهیاند: هیچ هێزێکمان لەو ناوچەیە نیە کە دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژیەکەی تیادا ئەنجامداوە و دەوڵەتی تورک ئامانجی ئەوەیە ژیانی هاوڵاتیان کۆتایی پێبێت لە هەرێمەکە دەریان بکات.
ئاماژهی بهوهشكردوه: نابێت کەس هەوڵ بدات ئەم کۆمەڵکوژییە بە ئەنقەستانەی دەوڵەتی تورک بشارێتەوە و بۆ ئەو ڕووداوە دەستگیرۆیی بکرێت، چونکە ئەمە یەکەم کۆمەڵکوژی نییە دەوڵەتی تورک دەیکات هەروەک دەوڵەتی تورک لە ١١ی ئابی ٢٠٢٠ دا بە ئەنقەست دوو گەورەبەرپرسی سەربازی عێراقی کردە ئامانج و کوشتی، هێرشەکە بۆ هەمان مەبەست کۆمەڵکوژییەکی پلان بۆ داڕێژراو بوو ڕێکەوت نییە دەوڵەتی تورک لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە ئەنقەست خەڵکی مەدەنی لە بامەرنێ و کانی ماسی چەند شوینی دیکە کردووەتە ئامانج.
ههپهگه ئهوهشی ڕاگهیاند: هیچ هێزێکیان نییە لەو ناوچەیەی کە کۆمەڵکوژییەکەی تێدا ئەنجام درا لە ناوچەکانی نزیک ئەم هەرێمەش گردەکان لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراون و لە ناوچەکەدا باڵادەستن هەروەها هێزە سنوورییەکانی عێراق و هێزە جیاجیاکانی هەرێمیش هەن کە سەر بە حکومەتی هەرێمن لە ناوچەکەدا بۆیە ئەم ڕووداوە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.