سەرۆكی ئەمریكا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە
كۆشكی سپی رایگه‌یاند جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و " نیشانه‌یه‌كی زۆر كه‌می" ڤایرۆسه‌كه‌ی هه‌یه.
به‌گوێره‌ى ده‌نگى ئه‌مریكا، گوته‌بێژی كۆشكى سپى، كارین ژان پیێر گوتی بایدنی ته‌مه‌ن 79 ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و ده‌ستیكردووه به وه‌رگرتنی خولێكی ده‌رمانی دژه ڤایرۆسی پاكسلۆڤید. ئه‌و گوتیشی بایدن " به ته‌واوه‌تی ڤاكسینه‌كانی وه‌رگرتووه و دووجار ده‌رزی به‌هێزكه‌ری به‌رگریشی وه‌رگرتووه و نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی زۆر به كه‌می هه‌یه."
ژان پیێر گوتیشی " به پێی ڕێنماییه‌كانی (نێوه‌ندی كۆنترۆڵكردن و ڕێگریكردن له نه‌خۆشییه‌كان) ئه‌و له نێو كۆشكی سپی خۆی كه‌ره‌نتینه ده‌كات و ئه‌ركه‌كانی خۆی به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ ده‌كات."
گوتیشی بایدن به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ستافه‌كه‌یدا كردووه و له رێگای زوومه‌وه له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆیه‌وه به‌شداری له كۆبونه‌وه‌كاندا ده‌كات. هه‌ر كاتێكیش له پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه ڤایرۆسه‌كه‌ی نه‌ماوه ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنی كاركردنی.
شایانی باسه به پێی پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه جیل بایدن، خانمی یه‌كه‌م ڤایرۆسه‌كه‌ی نه‌گرتووه.