هەواڵی کوردستان ئێستا

یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا له‌ وڵاتانی ئه‌ندام ده‌كات گازی سروشتی كه‌متر به‌كاربهێنن

یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا له‌ وڵاتانی ئه‌ندام ده‌كات گازی سروشتی كه‌متر به‌كاربهێنن
یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا له‌ وڵاتانی ئه‌ندام ده‌كات گازی سروشتی كه‌متر به‌كاربهێنن

2022-07-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای له‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتییه‌كه‌ كرد له‌ مانگی هه‌شته‌وه‌ تاوه‌كو مانگی سێی ساڵی داهاتوو به‌كارهێنانی گازی سروشتی بۆ له‌ سه‌دا 15 كه‌م بكه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌پێناو خۆبه‌دوورگرتن له‌ " ره‌شبگیری " وزه‌.

به‌گوێره‌ى ده‌نگى ئه‌مریكا، كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا ده‌كات وڵاتانی یه‌كێتییه‌كه‌ بۆ ئێستا و خۆبه‌خشانه‌ بۆ له‌سه‌دا 15 به‌كارهێنانی گازی سروشتی كه‌م بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام هه‌وڵی ده‌سه‌ڵاتێك ده‌دات تاوه‌كو ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ بكات به‌ فه‌رمان، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر رووسیا به‌ته‌واوه‌تی هه‌نارده‌كردنی گاز بۆ یه‌كێتییه‌كه‌ ڕابگرێت.

سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین وتی " ڕووسیا ڕه‌شبگیریمان ده‌كات، ڕووسیا وزه‌ وه‌كو چه‌ك به‌كارده‌هێنێت."

ئه‌وه‌ى جێگاى باسه‌ ساڵی ڕابردوو ڕووسیا له‌ سه‌دا 40 ی گازی ئه‌وروپای دابین كردووه‌. له‌ سه‌ره‌تای داگیركارییه‌كه‌ی ڕووسیاشه‌وه‌ بۆ ئۆكرانیا له‌ كۆتایی مانگی دوودا، یه‌كێتییه‌كه‌ هه‌وڵیداوه‌ له‌ وه‌رگرتنی گازدا ته‌نها پشت به‌ ڕووسیا نه‌به‌ستێت.