هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق داوا له‌ توركیا ده‌كات هێزه‌كانی له‌ عێراق بكشێنێته‌وه‌ و داوای لێبوردنیش بكات

عێراق داوا له‌ توركیا ده‌كات هێزه‌كانی له‌ عێراق بكشێنێته‌وه‌ و داوای لێبوردنیش بكات
عێراق داوا له‌ توركیا ده‌كات هێزه‌كانی له‌ عێراق بكشێنێته‌وه‌ و داوای لێبوردنیش بكات

2022-07-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق بانگێشت ده‌كات و یاداشتێكی ناڕه‌زایی توندی ڕاده‌ستده‌كات

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ باڵیۆزی توركیای له‌ عێراق عه‌لی ڕه‌زا كونایی بانگێشتكرد، له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی گوندی په‌ره‌خێ بۆ سه‌ر هه‌ندێك گه‌شتیارانی عه‌ره‌ب كه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌شتیاری ڕوویان له‌و ده‌ڤه‌ره‌ كردبوو بوه‌ هۆی كوشتن و برینداركردنی چه‌ندین كه‌س

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌ باڵیۆزی توركیای ڕاگه‌یاند: عێراق هه‌موو مافێكی هه‌یه‌ له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه‌ له‌سه‌ر شانیه‌تی له‌ جاڕنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌وانه‌ش پاراستنی سه‌روه‌ری خاك و پاراستن له‌ هێرشی خه‌راپ و ئیدانه‌كراو

ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: عێراق داوا له‌ هێزه‌كانی توركیا ده‌كات خۆیان له‌ ته‌واوی خاكی عێراق بكشێننه‌وه‌ و داواشی لێده‌یكات توركیا به‌فه‌رمی داوای لێبووردن له‌ عێراق بكات و قه‌ره‌بووی خێزانی شه‌هید و بێتاوان و برینداران بكات.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ كه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌كیه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م ئه‌و رووداوه‌ مه‌ترسیدارانه‌ له‌ زنجیره‌ هێرشه‌كانی توركیا بوه‌ستێته‌وه‌.