عامری داوا له سه‌در ده‌كات، چاوپۆشی له تۆماره ده‌نگییه‌كانی مالیكی بكات
دیجیتال میدیای سپێده
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح داوا له‌سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در ده‌كات، چاوپۆشی له‌تۆماره ده‌نگییه‌كانی سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى یاسا بكات.
هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: بارودۆخی سیاسی عێراق هه‌ستیاره بۆیه ده‌بێت په‌له بكرێت له‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
عامرى له‌باره‌ى تۆماره ده‌نگییه‌كانى مالیكه‌وه داوا ده‌كات: ئومێد ده‌كه‌م موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در چاوپۆشی بكات له‌تۆماره ده‌نگیه دزهپێكراوكانی مالیكی.
هه‌ر له درێژه‌ی وته‌كانیدا سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح جه‌ختیكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌قامگیری و گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی نیشتیمانی په‌له بكرێت له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق،به‌پێچه‌وانه‌وه دۆخه‌كه ئاڵۆزترده‌بێت.
ماوه‌یه‌كه ژماره‌یه‌ك تۆماری ده‌نگی مالیكی بڵاوده‌كرێته‌وه كه دژی نه‌یاره‌كانی قسه ده‌كات،ڕۆژی 13 ته‌ممووز یه‌كه‌م تۆماری ده‌نگی بڵاوكرایه‌وه كه گوایه ده‌نگی نووری مالیكییه، به‌ڵام خودی نووری مالیكی و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی چه‌ند جارێك ره‌تیانكرده‌وه كه ئه‌و تۆماره ده‌نگییه ئه‌و بێت و به "ساخته" و ده‌ستكاریكراو ناوی ده‌به‌ن.