هەواڵی کوردستان ئێستا

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ئەمریکا بە مانەوە بۆ ٣٦ رۆژ لە ئاسماندا ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ئەمریکا بە مانەوە بۆ ٣٦ رۆژ لە ئاسماندا ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ئەمریکا بە مانەوە بۆ ٣٦ رۆژ لە ئاسماندا ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد

2022-07-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی سوپای ئەمریکا، ئاشکرای کرد کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی زفیر کە بە وزەی خۆر کار دەکات و هێشتا لەژێر تاقیکردنەوەدایە، بە مانەوەی بۆ ٣٦ رۆژ لە ئاسماندا ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد.

لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن هێزەکانی وشکانیی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی زفیر لە ١٥ی حوزەیراندا دەستی بە فڕین کردووە و هێشتا لە ئاسمانی ئەریزۆنادا بەرزی ٧٠ هەزار پێ بەردەوامە لە فڕین.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە وەک بەشێکی تاقیکردنەوەکە، زفیر یەکەم ئەرکی لە کایەی ئاسمانی نێودەوڵەتیی و بەسەر ئاسمانی دەریادا تەواو کردووە و، فڕۆکەکە بە بەکارهێنانی کۆنترۆڵی پەیوەندی مانگی دەستکرد درێژترین فڕینی ئەنجامداوە.

زفیر لە ساڵی ٢٠١٨دا نزیکەی ٢٦ رۆژ لە ئاسماندا مایەوە و ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد.

باڵی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە زیاد لە ٢٤ مەتر درێژە و کێشی نزیکەی ٨٠ کیلۆگرامە.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی زفیر کە لە لایەن ئایربەسەوە پەرەی پێ دراوە، بەکاردێت بۆ چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگریی لە رووبەرێکی بینراوی فراواندا.