پارێزگای هەولێر: ئه‌و زه‌وی و موڵكانه‌ی پێشتر به‌پێی گرێبه‌ستێك به پیشه‌وه‌ران دراون، ناخرێنه‌وه زیادكردنی ئاشكرا
دیجیتال میدیای سپێده
پارێزگای هەولێر له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، كە ئه‌و زه‌وی و موڵكانه‌ی پێشتر به‌پێی گرێبه‌ستێك به پیشه‌وه‌ران دراون، جارێكی دیكه ناخرێنه‌وه زیادكردنی ئاشكرا، به‌ڵكوو هه‌موو سێ ساڵ جارێك به‌پێی بارودۆخ و سه‌رده‌م، كرێی موڵكه‌كان له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان دیاری ده‌كرێت.
پارێزگای هەولێر بڵاوی كرده‌وه: "دوای وەرگرتنی ڕای ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێم، لەسەر بڕگەی سێیەمی مادەی 23ی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2021، سەبارەت بە فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت، هەموو ئەو پیشەوەرانەی، کە لە ڕێگەی ژووری بازرگانی، یاخود شارەوانییەکانەوە مۆڵەتی کاریان پێ دراوە و بەبێ زیادکردنی ئاشکرا زه‌وییان لە حکوومەت وەرگرتووە و کردوویانە به کارگە، یاخود لە موڵکی دەوڵەتدا کرێنشینن و بەردەوامن لەسەر پیشە و کاری خۆیان، بەپێی ئەو گرێبەستەی، کە یەکەمینجار لەنێوان ئەوان و فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکوومەتدا كراوە، هیچ پیشەوەرێک یان خاوەن کارگەیەک جارێکی دیكه ئەو موڵکەی له ده‌وڵه‌ت وه‌ریگرتووه و کرێنشینە تێیدا، یان ئەو زه‌وییه‌ی کە پێی دراوە و کردوویەتی بە کارگە، ناخرێتەوە زیادکردنی ئاشکرا".
جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه،" ئه‌و زه‌وی و موڵكانه سێ ساڵ جارێک لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە کرێکەی بەپێی بارودۆخ و سەردەم دەخەمڵێندرێت و کرێی موڵکەکە لەسەر خاوەن پیشەکە دیاریدەکرێت".